فرۆشگاکەت دابمەزرێنەهەموو سەردانکەرێک بکە بە کڕیار
بە یەک کلیک، پەیجەکەت بکە بە فرۆشگا و ئەپلیکەیشنێکی مۆبایل بە ناو و لۆگۆی تایبەتی خۆتەوە. هەموو بەرهەمەکانت بخەرە یەک لینکی شازەوە، و کاتێک کڕیار پارە دەدات، سیستمەکەمان ئۆتۆماتیکی وەسڵەکە دەخوێنێتەوە و داواکارییەکە پشتڕاست دەکاتەوە. ئیتر پێویست ناکات یەک نامەش وەڵامبدەیتەوە!
New Order:45,000 IQD•FIB Bank (Erbil)
12s agoMinimal
Clean & Ultra-Fast

Centered
High Trust Stacked

Noir (Dark Modern)
High-Conversion Split Layout

Hero Visual
Bold Product Imagery

Bio Storefront
Multi-Product Hub

داشبۆردی بەهێز و چێکئاوتێکی شاز
سەیری شێوازی ڕاستەقینەی داشبۆردی بەڕێوەبردن و پەڕەی کڕین بکە کە چۆن فرۆشتنت بۆ ١٠ هێندە ئاسان و خێراتر دەکەن.
arian.mozan.store

کتێبی ڕێبەری بزنسی دیجیتاڵی ٢٠٢٦ (PDF + وانە)
FastPayئایا تۆش هەمان هەڵەی ٩٠٪ی خاوەن بزنسەکانی کوردستان دووبارە دەکەیتەوە؟
کاتی وازهێنانە لە ڕێگا کۆنەکان... فرۆشتن بە نامەی ئینستاگرام و ماسنجەر خەریکە بزنسەکەت لەناو دەبات و کاتەکانت دەسوتێنێت!
بۆچی ئەم دۆخە خەریکە بزنسەکەت لەناو دەبات؟
ماندووبوونی بێ سوود لە دایرێکت
سەدان نامەت بۆ دێت: "ئەمە نرخی چەندە؟"، "ڕەنگی تری هەیە؟". کڕیار بێزار دەبێت و دەڕوات پێش ئەوەی وەڵامی بدەیتەوە. فرۆشێکی زۆر لەدەست دەدەیت تەنها لەبەر ئەوەی ناتوانیت خێرا وەڵام بدەیتەوە.
سەرئێشەی وەسڵی Qi Card و FIB
دەبێت یەک بە یەک سەیری سکرینشۆتی پارەدانەکان بکەیت. چاوت کوێر دەبێت بە دیار گەڕان بەدوای ئەوەی بزانیت کێ پارەی ناردووە و کێ نەیناردووە. ئەمە کاتی تۆ و تیمەکەت دەکوژێت.
بەرهەمەکانت پەرش و بڵاون
کڕیار نازانێت چی ترت هەیە. لەبری ئەوەی یەک بەرهەم بکڕێت، دەتوانێت سێ بەرهەم بکڕێت ئەگەر هەمووی بە ڕێکوپێکی لە یەک لینک (Link-in-bio) ببینیایە.
کڕیار متمانەی نییە
کڕیاری ئێستا زۆر زیرەک بووە. کاتێک دەبینێت فرۆشگایەکی پێشکەوتووت نییە و تەنها لە ڕێگەی نامەوە داوای پارە دەکەیت، متمانەی کەم دەبێتەوە و وازدەهێنێت.
ئەگەر ئەم هەستانەت هەیە، مانای وایە تۆ سیستمت نییە!
تۆ تەنها کاتی خۆت دەسوتێنیت و قازانجەکانت لەدەست دەدەیت.
چیتر مەبە بە قوربانی سیستمی کۆن.کاتی ئەوەیە فرۆشگایەکی زیرەک کارەکانت بۆ بکات.
مۆزان (Mozan) تەنها پلاتفۆرمێک نییە، بەڵکوو ئەو سیستەمەیە کە کۆتایی بە کێشەی نامەی دایرێکت و ونبوونی وەسڵەکان دەهێنێت. ئێرە شوێنی کۆکردنەوەی هەموو بەرهەمەکانتە لە یەک جێگادا.
چی بەدەست دەهێنیت لەگەڵ مۆزان؟
پەسەندکردنی خۆکاری پارەدان
ئیتر پێویست ناکات بەدوای سکرینشۆتدا بگەڕێیت. کڕیار وەسڵی (FIB Bank یان Qi Card) دادەنێت، مۆزان خۆی ئۆتۆماتیکی دەیخوێنێتەوە و داواکارییەکە پەسەند دەکات.
فرۆشگایەکی شاز و پێشکەوتوو (Link-in-Bio)
بە دیزاینێکی بێوێنە کە لە ئاستی فرۆشگا جیهانییەکاندایە، هەموو بەرهەمەکانت لە یەک لینکی مۆبایلدا کۆبکەرەوە بۆ ئەوەی متمانەی تەواو لای کڕیار دروست بکەیت.
پاڵپشتی تەواوی پارەدانی ناوخۆیی
بەبێ پێویستبوون بە (API) و بەستنەوەی ئاڵۆز، پارەکانت بە (FIB Bank, FastPay, Qi Card, یان کاش) وەربگرە. سیستمەکەمان ڕێک بۆ بازاڕی عێراق و کوردستان دروستکراوە.
FastPayپلانی ئیشتراک / سەبسکرایپشن (Subscriptions)
نەک تەنها بەرهەمی فیزیکی و دیجیتاڵی، بەڵکو دەتوانیت پلانی ئیشتراکی مانگانە و ساڵانە دروست بکەیت. داهاتێکی بەردەوام بۆ بزنسەکەت مسۆگەر بکە کە مانگانە نوێ دەبێتەوە و کڕیارەکانت ئاگاداردەکاتەوە بۆ پارە ناردن.
داشبۆردی شیکاری و بەڕێوەبردنی کڕیاران (CRM)
ئیتر بە بەخت کار مەکە. لە ڕێگەی داشبۆردێکی پێشکەوتووەوە، داتای فرۆش و زانیاری کڕیارەکانت بە چارتێکی جوان دەستدەکەوێت بۆ ئەوەی بزانیت کڕیارەکانت کێن و چۆن بڕیار دەدەن.
نامە و ئاگادارکردنەوەی ئۆتۆماتیکی
هەر کە کڕیار شتێکی کڕی، مۆزان ڕاستەوخۆ ئیمەیڵ و ئاگادارکردنەوەی بۆ دەنێرێت، بەبێ ئەوەی یەک چرکە کاتی تۆ بگرێت.
پارەکەت لە هەمان چرکەدا لە گیرفانتە
بە پێچەوانەی پلاتفۆرمە ئاڵۆزەکان کە پارەکانت بۆ ماوەی هەفتەیەک لای خۆیان گلدەدەنەوە، لێرەدا کڕیار پارە دەنێرێت و ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر مۆبایلەکەی خۆت.
پاراستنی داتای بزنسەکەت
ئەگەر سبەی پەیجەکەت بلۆک بکرێت یان هاک بکرێت، فرۆشگاکەت و داتای کڕیارەکانت بە سەلامەتی دەمێننەوە. تۆ خاوەنی سەدا سەدی بزنسەکەی خۆتدەبیت.
ئەپلیکەیشنی تایبەت (PWA) و دۆمەین
کڕیارەکانت دەتوانن فرۆشگاکەت ڕاستەوخۆ وەک ئەپلیکەیشنێک (App) دابەزێننە سەر شاشەی مۆبایلەکانیان، لەگەڵ دۆمەینی تایبەت بە براندەکەت (brand.mozan.store).
١٠٠٪ ڕوون، بەبێ هیچ کۆمیشنێک لەسەر فرۆشتنەکانت
تەنها بڕێکی دیاریکراو دەدەیت بۆ بەکارهێنانی سۆفتوێرەکە. تەنانەت یەک دینار لە قازانجی بەرهەمەکانت نابڕین.
دەستپێکەر(Starter)
تاقیکردنەوەبۆ ئەوانەی دەیانەوێت ئەزموونی فرۆشتنی مۆدێرن بکەن بەبێ هیچ خەرجییەک.
- ٧ ڕۆژ تاقیکردنەوەی تەواو بەبێ پێویستی کارتی بانکی
- فرۆشگای لینکی بایۆ (Micro-Store) تایبەت بەخۆت
- بەستنەوەی FIB Bank، FastPay، Qi Card و کاش (COD)
- ١٠٠٪ قازانج بۆ خۆت (٠٪ کۆمیشن)
- ئەپڵیکەیشنی تایبەت (PWA) بۆ مۆبایل بە یەک کلیک
مۆزان پڕۆ(Mozan Pro)
پێشنیارکراوتەواوی تایبەتمەندییە زیرەکەکان بۆ ئەوانەی دەیانەوێت فرۆشی خۆیان ئۆتۆماتیک بکەن.
- دۆمەینی تایبەت بە براندەکەت (brand.mozan.store)
- فرۆشتنی فیزیکی، دیجیتاڵی، و پلانی سەبسکرایپشن
- بەستنەوەی FIB Bank، FastPay، Qi Card و کاش (COD)
- ١٠٠٪ قازانج بۆ خۆت (٠٪ کۆمیشن)
- ئەپڵیکەیشنی تایبەت (PWA) بۆ مۆبایل بە یەک کلیک
- دروستکردنی لینکی تایبەت بۆ پارەدان بۆ هەر بەرهەمێک
- داشبۆردی شیکاری دارایی و قازانجی سافی
- مێتا پێکسڵ (Meta Pixel) بۆ ڕیکلامی فەیسبووک و ئینستاگرام
- ئاگادارکردنەوەی ئۆتۆماتیکی کڕیار بە ئیمەیڵ
- ڕێگەدان بە دروستکردنی هەژمار بۆ کڕیارەکانت
- سیستەمی خوێندنەوەی وەسڵەکان
- لینکی بایۆ بۆ کۆکردنەوەی بەرهەمەکانت
- پشتگیری بەردەوامی ٢٤/٧ لە واتسئەپ
“"من زۆر شارەزا نیم لە تەکنەلۆژیا، ئایا دەتوانم بەکاری بهێنم؟”
بەدڵنیاییەوە! مۆزان بە شێوەیەک دروستکراوە کە پێویست بە هیچ گەشەپێدەرێک (Developer) یان شارەزاییەکی پرۆگرامینگ ناکات. لە چەند خولەکێکدا، بەبێ کۆد و بەبێ بەستنەوەی ئاڵۆزی (API)، فرۆشگاکەت ئامادە دەبێت.
کێ سوودی لێ دەبینێت؟
سەرجەم فرۆشیارانی کوردستان و عێراق
ئەوانەی پشت بە کاش (COD) و جزدانە ناوخۆییەکانی وەک (FIB و FastPay و Qi Card و Zain Cash وهتد..) دەبەستن، و دەیانەوێت کۆتایی بە سەرئێشەی نامەی ئینستاگرام و ماسنجەر بهێنن.
دروستکەرانی ناوەڕۆک و فرۆشیارانی دیجیتاڵی
ئەوانەی دەیانەوێت کۆرس، پەرتووک، یان خزمەتگوزاری بفرۆشن بە بێ کێشە و فایلەکان ڕاستەوخۆ بگەیەننە دەستی کڕیار.
فرۆشیارانی سۆشیاڵ میدیا
ئەوانەی پێویستیان بە لینکی بایۆ (Micro-Store) هەیە بۆ ئەوەی بە خێرایی فۆڵۆوەرەکانیان بکەن بە کڕیار.
تۆ دوو بژاردەت لە بەردەستە ئێستا
مانەوە لەسەر هەمان شێوازی کۆن
ئەم پەیجە دابخەیت، بگەڕێیتەوە بۆ هەمان شێوازی پێشوو. بەردەوام بیت لە سوتاندنی کاتەکانت بە دیار نامەی دایرێکتەوە و بێزاربوون لە سەیرکردنی سکرینشۆتی پارەدانەکان.
بڕیارێکی دروست بدەیت
مۆزان هەڵبژێریت و با سیستەمێکی پێشکەوتوو کارەکانت بۆ ئاسان بکات و قازانجەکانت چەند هێندە بکات.
بڕیارەکە لای خۆتە... ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدانت.
تاقیکردنەوەی ٧ ڕۆژ بەبێ پێویستی بە ماستەرکارت یان هیچ گرێبەستێک
هەموو ئەو شتانەی پێویستە بیزانیت
